١ تشرینی یەکەم ٢٠١٦ - ١٠:٣٧
ئەمریکا هۆکاری هاتنەدی داعش

سکرتێری گشتی کۆنفرانسی نێودەوڵەتی داکۆکی لە ئینتفازەی فەلەستین، هۆکاری سەرەکیی گرفتەکانی ناوچە و هاتنەدی تاقمی تیرۆریستیی داعشی دەستێوەردانی سەربازی ئەمریکا لە ناوچە وەسف کرد.

 به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان، سکرتێری گشتی کۆنفرانسی نێودەوڵەتی داکۆکی لە ئینتفازەی فەلەستین لە سێیەمین ساڵوەگەڕی ئینتفازەی نوێی فەلەستین و لە کاردانەوە بە قسەکانی جان کەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وتی : بەرەی  ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی  لە پشتی پەردەی  هێرشی  سەربازی سعودی بۆسەر یەمەنە.

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وتیشی:  ڕژێمی سعودی بێ داکۆکی هەواڵگری و لوجستیکی واشینگتۆن  هیچکات توانایی پەلامارکردنی سەربازی بۆسەر یەمەنی نەبوو و ئێستاش لە هاوکێشەی خۆڕاگری خەڵکی یەمەن تووش بووە  .

یاریدەدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران لە کاروباری نێودەوڵەتی بە ڕاگەیاندنی ئەمەی  بێ گومان درێژەی سیاسەتەکانی دەستێوەردەرانەی ئەمریکا پێش بە هاتنەدی ڕێگەچارەی سیاسی  لەقەیرانی سوریا و یەمەنە وتیشی : تاران لە داکۆکی کردن لە خۆراگری فەلەستین، بەرەنگار بوونەوەی بە بڕشتانەی تیرۆریزم و دانی یارمەتی بۆ سەقام و ئاسایشی ناوچە، هەمووجارێ کاریگەرترین  سیاسەتی پێ و شوێن گرتووە.

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وێڕای پێداگری  دووبارە لەسەر داکوکی ئێران لە حیزبوڵڵای لوبنان وتی : حیزبوڵڵا لە دوو بەرەی بەرەنگار بوونەوەی زایۆنیزم و تیرۆریزم  بەهێزەوە هەوڵی داوە و پشکی گەورەی لە یارمەتیدان بە ئاسایشی ناوچە و جیهان هەیە ....

کۆتایی کورتە نامە/310